ئیسپانیائینگلتەرا

میدۆ: ئەگەر لە جێی زیدانبام، گاریس بەیڵم دەفرۆشت و سەڵاحم دەکڕی

یاریگانێت- ئەحمەد حوسام میدۆی ئەستێرەی دیاری پێشووتری هەڵبژاردەی میسر کڕینی موحمەد سەڵاح لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە بە پەسەند دەزانێت بۆ شوێنگرتنەوەی گاریس بەیڵ.

میدۆ لە بەرنامەی “خولەکی 90” کە پێگەی Goalی چاپی عەرەبی بلاوی کردۆتەوە دەڵێت: “ئەگەر من لە جێی زیدان ڕاهێنەری ڕیاڵبام، گاریس بەیڵم دەفرۆشت و موحەمەد سەڵاحم دەکڕی، چونکە سەڵاح یاریزانێکی لای ڕاست و خاوەن بەهرەی ناوازەیە و، ئەوەیە کە یانە شاهانەکە پێویستێتی.”

سەبارەت بە ئیرەیی نێوان هاونیشتیمانییەکەی و سادیۆ مانێ لە لیڤەرپووڵ، میدۆ ئەوەی بە شتێکی ئاسایی وەسف کرد کە هەریەکەیان هەوڵ دەدەن باشتربن، بە مەرجێ کێبڕێکەیان لە دژی یانەکە نەشکێتەوە. پێشی وایە کە مانێ ئەمساڵ خەڵاتی باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا دەباتەوە.

شەوی ڕابردوو بە بردنەوەیان لە ساوسهامپتن، لیڤەرپووڵ گەشتنەوە سەرووی ڕیزبەندیی بە شێوەی کاتی. تێیدا سەڵاح دوای وشکەساڵییەک لە گۆڵ تۆمارکردن، یەک لە سێ گۆڵەکەی ڕێدزی تۆمار کرد.

Back to top button