ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکە

دی لیخت لە پڕێکدا لە دەرگای بارسێلۆنا دەداتەوە

یاریگا- ماتیاس دی لیخت هەوڵ بۆ پەیوەندیکردن بە بارسێۆناوە دەدات، ئەوەش دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا وا بڵاو بوویەوە یانە کەتەلۆنییەکە لە خواستی کڕینی یاریزانەکە پاشەکشەی کردووە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە بارسێلۆنا لە ڕێگەی کەسێکی نزیک لە بەرگریکارەکەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان پێگەشتووە و خواستی یاریزانەکەی بە یانەکە ڕاگەیاندووە، بەڵام داوای هەمان ئەو مووچەیە دەکات کە لە ئۆفەرەکەی یوڤێنتوسدا پێی دراوە، ئەوەش واتا بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.

لای خۆشیانەوە بارسا هەر زیادکردنی بڕەپارەیەکی ڕەت کردۆتەوە و ئامادە نین لە 6.5 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بدەن وەک مووچەی ساڵانەی، پێشیان ڕاگەیاندووە کە گەر بەردەوامە لە خواستی پەیوندیکردن بە بلاوگرانەوە، ئەوا دەبێت بەو بڕە پارەیە قایل بێت. ئەوەش وای لە دی لیخت کردووە لە ئێستادا وەڵامێکی پێ نەبێت و زیاتر بیر لە بژاردەکەی داهاتووی بکاتەوە.

ناوی پاریس سان ژێرمانیش لەو یانانەیە کە ناوی هۆڵەندییەکەی کاپتنی ئەژاکسی پێوە دەلکێنرا، بەڵام وا دیارە ئەو ڕێگەیەی دوورکەوتووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button