فه‌ره‌نسا

سێلڤا: دەمەوێت واز لە یاریكردن بهێنم هاوشێوەی زەیدان

یاریگا- تیاگۆ سێلڤا بەرگریكاری پاریس سان جێرمان باس لە وازهێنانی دەكات و دووپاتیدەكاتەوە دەیەوێت هاوشێوەی زەیدان لە لوتكەی ئاستیدا واز لە یاریكردن بهێنێت.

سێلڤا لە لێدوانەكانی دا بۆ ڕۆژنامەی یانەكە: هیوادارم بتوانم بڕیاری وازهێنان لە یاریكردن بدەن پێش ئەوەی تەمەنم زۆر بێت، نامەوێت وام لێ بێت بتوانن بە ئاسانی تێم بپەڕێنن.

بەردەوام بوو ووتی: ئێستا زۆر دڵخۆشم و لە لوتكەی ئاستمدام، ئەو كاتەش دێت كە كۆتایم پێ بێت، سەرسامم بەوەی چۆن زەیدان لە لوتكەی ئاستیدا وازی لە یاریكردن هێنا.

لە كۆتاییدا ووتی: نامەوێت خۆم وەك سەركردە ببینم، دەمەوێت لە یاریگا بم، وەك ڕاهێنەر بێت یان یاریدەدەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button