ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمیی: ڤالانسیا کاسپەری سیلیسینی گواستەوە ڕیزەکانی

یاریگا- لە ژلکۆتاییدا یانەی ڤالانسیا و بارسێلۆنا گەشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی لە گواستنەوەی کاسپەر سیلیسن لە کامپ نوە بۆ مێستایا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ گۆڵپارێزە هۆڵەندییەکە پشکنینە پزیشکییەکانی بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا و، تۆزێک پێش ئێستاش ڤالانسیا گواستنەوەکەی بە فەرمیی ڕاگەیاند.

سەرچاوەکان باس لە 30 ملیۆن یۆرۆ دەکەن وەک بەهای گرێبەستەکە. ئەوەش لە کاتێکدایە سیلیسن بۆندی لەگەڵ بلاوگرانا هەیە تا یۆنیۆی 2021 و شکاندنی مەرجی گرێبەستەکە کە نرخەکەی دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ.

سیلیسین دەرفەتی سەرەکیی بوونی کەم بوو لە بارسێلۆنا بە هەبوونی گۆڵپارێزێکی وەک تێر شتیگنی ئەڵمانیی، بۆیە لەگەڵ شەمشەمەکوێرەکان ئەو چانسەی دەبێت و دەشتوانی وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنسلیگ وەک سەرەکیی پشتی پێببەسترێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button