ئیسپانیا

ئه‌ستێره‌كانی لیگا كێبركێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پێكهاته‌ی فیفا 2013

یاریگا– له‌سه‌ر ئاستی خولی پله‌ یه‌كی ئیسپانی 19 یاریزان پاڵێوراون بۆ بوونیان له‌ پێكهاته‌ی نمونه‌یی فیفا بۆ ساڵی 2013.

وابڕیاره‌ پێكهاته‌كه‌ له‌میانی ئاهه‌نگی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان رابگه‌یه‌نرێت ، له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی براوه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی بۆ ساڵی 2013 كه‌ ده‌درێت به‌ باشترین یاریزانی جیهان ، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان مێسی و رۆناڵدۆ و ریبێری پاڵێوراون.

یاریزانانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له‌ لیستی ئه‌ستێره‌كانی خولی ئیسپانین و پاڵێوراون بۆ تیپه‌ نمونه‌ییه‌كه‌ی فیفا بۆ 2013 ، ئه‌وانیش پێكهاتوون له‌ 19 یاریزان كه‌ هه‌موویان له‌ ریزه‌كانی ریال و بارسان ، جگه‌ له‌ دیگۆ كۆستا كه‌ تاكه‌ یاریزانه‌ نوێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌كات.

هه‌روه‌ها له‌ ده‌ره‌وه‌ی یانه‌كانی ئیسپانیا هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ ئه‌ستێره‌كانی جیهان پاڵێوراون بۆ ده‌ستنیشانكردنیان وه‌كو یاریزانی پێكهاته‌ی نمونه‌ی جیهان ، وه‌كو بۆفۆنی گۆڵپارێز و مانوێل نوێر ، تیاگۆ سیلڤا ، داڤید لویز ، ئاریین رۆبن ، ریبێری .

یاریزانانه‌كانی خولی ئیسپانی كه‌  پاڵێوراون بۆ تیپی جیهان  ئه‌مانه‌ن:

گۆڵپارێزه‌كان : كاسیاس ، ڤاڵدێز
به‌رگری: جۆردی ئه‌لبا ، دانیێل ئالڤێس ، جیرارد پیكێ ، مارسیلۆ ، پێپی ، سێرجیۆ رامۆس ، ڤاران

ناوه‌راست : ئه‌لۆنسۆ ، به‌یڵ ، ئیسكۆ ، بۆسكێتس ، ئه‌نیێستا  ، چاڤی هێرناندێز

هێرشبه‌ر : كۆستا ، رۆناڵدۆ ، مێسی ، نێیمار

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار