ئه‌مریکا

دیمیکیلیس: مێسی هەرگیز نە لەسەر خەڵاتەکانی قسە دەکات، نە باڵۆن دۆر، نە پارە و سامانی

یاریگا- مارتن دیمیکیلیسی بەرگریکاری پێشووتری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باس لە بێ فیزیی لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانیی دەکات و خۆی بە خۆشبەخت دەزانێت کە هاوشانی ئەو یاریی کردووە.

دیمیکیلیس لە چاوپێکەونتێکیدا لە بارەی سادەیی و بێ فیزیی مێسیەوە دەڵێت: “ئەو یەکێکە لەو کەسە هەرە بێ فیزانەی کە ناسیبێتم. ئەو هەرگیز نە لە بارەی مێدالیاکانیەوە قسە دەکات، نە تۆپی ئاڵتوونیی، نە سەروەت و سامانەکەشی.”

دەشڵێت: “ئەگەر مێسی هێندە بێ فیز بێت، ئیتر چۆن نابێت کەسێکی وەک مارتن دیمیکیلیس بێ فیز بێت؟”

بەرگریکارە ئەرجەنتینییەکە پاش ئەوەی خولی وڵاتەکەی جێهێشت، ئەزموونەکانی خۆی لەگەڵ چەند یانەیەکی ئەورووپی تاقی کردەوە، دیارترینیان بایەرن میونخ و مانچستەر سیتی و مەلەگە بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button