ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سیلیسن لە ڤالانسیایە و پشکنینە پزیشکیەکانی ئەنجام داوە

یاریگا- کاسپەر سیلیسنی هۆڵەندیی و گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لە ڤالانسیایە و گەشتۆتە قۆناغی ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان بۆ ڕووکردنە یانەی ڤالانسیا.

زۆربەی میدیاکانی ئیسپانیا هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە گۆڵپارێزەکەی بارسا ئێستا لە ڤالانسیایە و بە سەرکەوتوویی پشکنینەکانی ئەنجام داوە و تەنها ڕاگەیاندنی گرێبەستەکە ماوە.

ئەوە لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو ڕاگەیاندنەکانی ئیسپانیا باسیان لە گۆڕینەوەی سیلیسن و نیتۆی گۆڵپارێز کرد لە نێوان بلاوگرانا و شەمشەمەکوێرەکان.

سیلیسنی تەمەن 30 ساڵ لە یۆنیۆی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا کۆتایی دێت و یانە کەتەلۆنییەکە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەیدا، گۆڵپارێزەکەش بۆ مەبەستی سەرەکییبوون هەوڵی گواستنەوەی ئەزموونەکانی دەدا لە یانەی ڤالانسیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button