ئینگڵته‌را

بە گەڕانەوەی لامپارد بۆ ڕاهێنەرایەتی چێڵسی، بالاکیش پۆستی دەدرێتێ

یاریگا- گەڕانەوەی فرانک لامپاردی ئەفسانەی یانەی چێڵسی بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە، وەک دەگوترێت تەنها بابەتی کاتە.

میدیای بەریتانی هەر لەو سەروبەندەدا بڵاویان کردۆتەوە کە مایکل بالاکی ئەڵمانییش دەگەڕێندرێتەوە بۆ لەندەن و لە دەستەی یاریدەدرێتی لامپارد کار دەکات.

سکای ئەڵمانیش ئەو هەواڵەی ڕاگەیاندووە کە بژاردە خراوەتە بەردەست کارگێڕی یانە لەندەنییەکە بەوەی بالاک وەک یاریدەدەری هونەری لامپارد دەست بەکار بێت.

مایکل بالاک دوای وازهێنانی لە یاریکردن، هیچ ئەزموونێکی ڕاهێنەرایەتیکردنی نییە، بەڵام گەڕانەوەی لامپارد وەک ڕاهێنەر، دەرفەتێک دەداتە ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە دیسانەوە بە ئەرکێکی نوێوە بێتەوە سەر شاشەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button