ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کۆتینهۆ: داهاتووم لەگەڵ بارسا؟ نازانم چی ڕوو دەدات

یاریگا- داهاتووی فلیپ کۆتینهۆی بەڕازیلی لەگەڵ بارسێلۆنا بە نادیاریی ماوەتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو ئاستی وەک پێویست پێشکەش نەکرد، هەروەها زیادبوونی دەنگۆیەکانی گەڕانەوەی نێیماریش لە پاریسەوە بۆ کامپ نو.

کۆتینهۆ کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل سەرقاڵی یارییەکانی کۆپا ئەمریکان، سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ بارسێلۆنا، بە ڕۆژنامەنووسانی وت: “من لەگەڵ بارسا گرێبەستم هەیە. هەمیشە ویستم وا بووە لەم یانەیە سەرکەوتن بەدەست بهێنم. بەڵام ئێستا هەموو هۆشم لای بەڕازیلە. سەبارەت بە داهاتووم لە بارسا، نازانین لە داهاتوودا چی ڕوو دەدات. زۆر شت لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەگوترێت، کە زۆر بە سادەیی بیڵێم شتی ڕاست نین. داهاتووشم لەگەڵ بارسا نازانین چی ڕوو دەدات، ئەوە ڕاستییەکەیە.”

کۆتینهۆی تەمەن 27 ساڵ، مانگی یەنایەری 2018 بە بەڕی 142 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپووڵەوە ڕووی کردە بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button