ئه‌وروپائینگلتەرا

یاریزانانی مانچێستەر یونایتد کودەتا بەسەر پۆگبا دەکەن

یاریگا
کۆمەڵێک لە یاریزانانی یانەی مانچێستەر یونایتد کودەتایان بەسەر پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری یانەکەیان کردووە و داوا لە بەرپرسانی یانەکەیان دەکەن رێگەی پێ بدەن یانەکەیان جێبێڵێت.

رۆژنامەی سەنی بریتانیا بێ ئەوەی ناوی هیچ کام لە یاریزانەکان بهێنێت ئاشکرایکردووە، ژمارەیەک لە یاریزامە دیارەکانی مان یو داوایان لە بەرپرسان کردووە رێگە بە ناوەڕاستکاری فڕەنسی بدەن یانەکەیان جێبێڵێت، چونکە ئەو یاریزانێکە لە رابردوودا هیچ رێککاری نەبووە و هەمیشە حەزی بە کاری تێکدەرانە هەبووە.

لەلایەکی دیکەوە ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردۆتەوە بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان گوێ بەم قسانە نادەن و ئامادەن موچەی هەفتانەی پۆگبا بۆ 500 هەزار پاوەند زیاد بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button