ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکە

سامی خزێرە نزیکە لە جێهێشتنی یوڤی بەرەو خولی تورکی

یاریگا- سامی خزێرەی ئەڵمانیی کۆتاییەکانی لەگەڵ یوڤێنتوس نزیک بووەتەوە و ئەم هاوینە ئیتاڵیا بەرەو خولی تورکیی جێدەهێڵێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی ‘گۆڵ’ی وەرزشیی کە پشتی بە سەرچاوە ئیتاڵییەکان بەستووە، ناوەڕاستەکەی یوڤی بەهۆی زۆری پێکانەکانیوە گومانی لای یانەکەی دروست کردووە و لە ئێستاشدا تەمەنی 32 ساڵە بۆیە چاوەڕوان ناکرێت خانمەپیرەکە لاریی هەبێت لە ڕۆشتنی. ئەوە لە کاتێکدایە کە مووچەی ساڵانەکەشی لەگەڵ بیانکۆنێری پێنج ملیۆن یۆرۆیە و ئەوەش وا دەکات یوڤێنتۆس کراوەتربێت لە فرۆشتنی بە شێوەی خۆڕایی بۆ ڕزگاربوون لە کێشەی دارایی.

پێگەکە ئەوەشی زانیوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو گفتوگۆکان خزێرە و بێشیکتاشی توورکی دەستی پێکردووە پێشبینی دەکرێت بە ئاسانیی بگەنە ڕێککەوتن.

سامی خزێرە چوار وەرزە لە یوڤێنتوس یاری دەکات، ئەوەش پاش ئەوەی بەبێ بەرامبەر لە ڕیاڵ مەدریدەوە هاتە ڕیزەکانی یوڤی.

بابەتی زیاتر

Back to top button