ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکەیاریگا

سکای سپۆرتس: دی لیخت بڕیاری داوە لە بارەی یانەی داهاتوویەوە

یاریگا- ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری یانەی ئەژاکس خواستێکی زۆری یانە گەورەکانی ئەورووپای لەسەرە و هەر جارە و ناوی بە یانەیەکەوە دەبەسترایەوە.

لە تازەترین هەواڵدا لەسەر ئەو بابەتە، سکای سپۆرتس بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی سکای ئیتاڵتیا بڵاوی کردۆتەوە کە بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بڕیاری داوە ڕوو بکاتە یوڤێنتوس.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە نرخی گرێبەستەکە لەنێوان 60-70 ملیۆن یۆرۆ دەبێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە گوایە دی لیخت ئۆفەرەکانی پاریس سانت ژئرمان و بارسێلۆنای ڕەت کردۆتەوە.

ئەوەش هاتووە کە لایەنی یوڤی لای خۆیانەوە دەبێت پەرە بە دەستپێشخەرییەکەیان بدەن بە شێوەیەک کە لەگەڵ خواستەکانی یاریزانەکەدا یەکبگرێتەوە.

لە دوای یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای نێوان پورتوگال و هۆڵەندا، لە دیمەنێکدا دەرکەوت ڕۆناڵدۆ و دی لیخت پێکەوە قسان دەگۆڕنەوە، دواتر کاپتنەکەی ئەژاکس ئاشکرای کرد کە کریستیانۆ داوای لێکردووە ڕوو بکاتە یوڤی.

بابەتی زیاتر

Back to top button