ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

هالاند خۆی فێری ئیسپانی کردووە

یاریگا
ئێرلینگ هالاند، یاریزانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئێنتراخت فرانکفۆرت بە زمانی ئینگلیزی لەگەڵ یاریزانێکی بەرامبەر قسەی کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کۆتاییەکانی یارییەکە بوو کاتێک سانتۆس بورێ یاریزانی بەرامبەر بە توندی لە گۆڵکارەکەی زەردەواڵەکانیدا، ئەمەش بووە هۆی توڕە بوونی ئەو یاریزانە بە زمانی ئیسپانی بەسەریدا بقیرێنێت، دوای ئەو قسانەی زۆربەی سەرچاوەکان بڵاویان کردووەتەوە ئەو یاریزانە بریارە پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی ئیسپانیاوە بکات، بۆیە ماوەیەکە خۆی فێری زمانی ئەم وڵاتە کردووە.

هالاند هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ بورووسیا دۆرتمۆند کۆتایی دێت و ئەو یاریزانە دەتوانێت وەرزی داهاتوو بەرامبەر 75 ملیۆن یۆرۆ یانەکەی جێبێڵێت، بۆیە دەنگۆیەک هەیە یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button