ئیسپانیاگرنگترین

سێرگی رۆبێرتۆ داوایەکی ریال مەدریدی رەتکردۆتەوە

سێرگی رۆبێرتۆی یاریزانی یانەی بارسیۆلۆنا داوایەکی ریال مەدریدی رەتکردۆتەوە و پەیوەندی کردووە بە بارساوە.

لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، سێرگی رۆبێرتۆ رایگەیاند:

“کاتێک تەمەنم ١٥ ساڵان بوو، بەڕێوەبەری ئەکادیمیای یانەی ریال مەدرید داوەتی کردم تاکو بچم تواناکانم لەوێ تاقیبکەمەوە”

“دوا چەند رۆژێک یانەی بارسیۆلۆنا بە فاکس ئاگاداری کردمەوە، لەو کاتەوەشەوە بیرم لە مەدرید نەکردەوە”

“چوومە بارسیۆلۆنا و شتەکان باش رۆشتن و داوایان لێکردم بمێنمەوە”

“هەر لە منداڵیەوە من هاندەری بارسا بوو، کاتێکیش ئەو دوو یانەیە پەیوەندیان پێوە کردم لە یانەیەکی جیمناستیک وەرزشم دەکرد”

رۆبێرتۆ تاکو ئێستا ٢٣٠ یاری بۆ بارسیۆلۆنا کردووە و لە پێنج یاری نێودەوڵەتیش لەگەڵ ئیسپانیا بەشدار بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button