ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لوکاکۆ مانچێستەر یونایتد جێدێڵێت

یاریگا
رومێلۆ لوکاکۆ، هێرشبەری بەلجیکی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵاند بریاریداوە یانەکەی جێبێڵت و پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیەوە بکات.

رۆژنامەی سەنی بریتانی ئاشکرایکردووە دوایینجار کە بەرپرسانی نێراتزۆری پەیوەندیان بە گۆڵکارەکەی شەیتاە سوورەکان کردووە، توانیویانە ئەم یاریزانە رازی بکەن بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات. نێراتزۆری ئامادەیە هەفتانە 200 هەزار یۆرۆ وەکو موچە بدات بە یاریزانە بەلجیکیەکە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە بەرپرسانی مان یونایتد بۆ دەستبەرداربوون لە لوکاکۆ داوای 80 ملیۆن پاوەند دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button