ئیسپانیابازاری گواستنه‌وه‌فه‌ڕه‌نسا

بارسێلۆنا بە ئۆفەرێکی نوێوە دەچێتە مامەڵەی کڕینەوەی نێیمارەوە

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا هەوڵێکی نوێی بۆ گەڕاندنەوەی نێیمار دا سیلڤا دەست پێکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش ئۆفەرێکی نوێی خستۆتە بەردەستی پاریس سان ژێرمان.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە یانە ئیسپانیاکە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ و کۆتینهۆشی بۆ ئەو مەبەستە دەدات بە پی ئێس جی لە پێناو دەستبەرداربوونی نێیمار و گەڕاندنەوەی بۆ کەتەلۆنیا.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە پاریس لاریی نییە لە دەستبەرداربوونی نێیمار، بە مەرجی بڕی گواستنەوەکە بگاتە 300 ملیۆن یۆرۆ.

نێیمار دوو وەرز پێش ئێستا لە بارسێلۆناوە ڕووی کردە پاریس سان ژێرمان بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button