ئه‌مریکا

مارادۆنا: درۆ دەکەن درۆ، من تووشی ئەلزەهایمەر نەبوومە

یاریگا- دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا بە توندیی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە باسیان لەوە دەکرد تووشی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بووبێت.

ڕۆژنامەی کرۆنیکای ئەرجەنتینی بڵاوی کردەوە کە مارادۆنا دووچاری نەخۆشییە دەمارییەکان بووە و ئەوەی وەک “سەرهەڵدانی ئەلزەهایمەر” ڕاگەیاندبوو. ئەفسانەکەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی بۆ وەڵامی ئەو هەواڵەدا لە ڤیدیۆیەکیدا لە پەڕەی فەرمیی ئینستاگرامی خۆیەوە وتی: “ئەوانە درۆ دەکەن، درۆ دەکەن. قسە لەسەر ئەلزەهایمەر دەکەن بەبێ ئەوەی هەر واتای وشەکەش بزانن. ئەوە وشەیەکی ترسناکە. خەڵکی بەو نەخۆشییەوە دەمرن. من نامرم. ئەم کوڕی “…..”انە دەزانن چی فڕێ بدەن تا گومان و دڵەڕاوکێ دروست بکەن. من هیچی وا دروست ناکەم.”

لای خۆشیەوە پارێزەرەکەی مارادۆنا ئەوەی ڕەت کردەوە و وتی هیچ پشکنینێک لە مەکسیک بۆی کرابێت کاتێک لەوێ ڕاهێنەری یانەیەکی مەکسیکی بوو، ئەوەی دەرنەخستووە کە دووچاری شتێکی لەو جۆرە بووبێت. تەنها پێویستی بە نەشتەرگەرییە لە شان و ئەژنۆیدا.

ئەلزەهایمەر یاخود ‘خەرەفان’ نەخۆشییەکی دەمارییە و بەزۆری لە کەسانی بەساڵاچوودا ڕوو دەدات. کەسی تووش بوو دووچاری لەبیرچوونەوە دەبێت. وشەکە لە ناوی زانای ئەڵمانیی ئاڵویس ئەلزهایمەرەوە ناوزەد بووە

بابەتی زیاتر

Back to top button