ئیتاڵیا

یوڤێنتوس مەرجێکی سەیری خستۆتە گرێبەستەکەی ماوریزۆ ساریەوە

یاریگا- یانەی یوڤێنتوس لە گرێبەستەکەیدا لەگەڵ ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری نوێی یانەکە مەرجێکی جێگیر کردووە و ساریش بە شێوەی زارەکیی ڕەتی دەکاتەوە پابەندبێت پێیەوە

مەرجەکەی یوڤی بۆ ساری ئەوەیە کە دەبێت لە ناوەوەی یاریگا جلی فەرمیی “چاکەت و پانتۆڵ و بۆینباخ” بپۆشێت. لەو بارەیەوە وەڵامی ڕاهێنەرەکە بۆ ئەو مەرجە ئەمەیە: “من وام لا پەسەندە کە لەسەر هێڵی ناو یاریگا چاکەت و پانتۆڵی یوڤێنتوس نەپۆشم.  لە دەرەوەی یاریگا، کاتێک نمایندەی یوڤی دەکەم، مەرجە لەسەرم بیپۆشم، ئەوە لە گرێبەستەکەمدا نووسراوە. بۆ ناوەوەی یاریگاش، گفتوگۆی لە بارەوە دەکەین، بەڵام وام لا پەسەندە نەیپۆشم. ئەوەی لام گرنگە، بۆ ئەم تەمەنەی ئێستای من، ئەوەیە داوام لێ نەکەن کە بە ڕووتیی بڕۆم.”

ساری کە بە بۆندێکی سێ ساڵی چێڵسی بۆ یوڤی بەجێهێشت و شوێنی ئالێگری گرتەوە، لەلایەن ڕۆمان ئەبراهیمۆڤیچی سەرۆکی بلووزەوە چەند مەرجێکی بۆ دانرابوو سەروەختی پێوەندیی کردنی بە چێڵسییەوە، کە هەمان ئەم داوایەی یوڤی تێدا بوو بە پۆشینی جلی فەرمیی و نەکێشانی جگەرەش لە کاتی یارییدا و ناچارکردنی بە جێبەجێکردنی خوو و نەریتی ئینگلزییانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button