ئیتاڵیاگرنگترین

میلان بەبێ پاکێتا رووبەڕووی یۆڤانتۆس دەبێتەوە

جینارۆ گاتووزۆی راهێنەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی رایگەیاند، ئەگەر هەیە پاکێتای هێرشبەری یانەکە مانگێک دووربکەوێتەوە.

میلان سبەی رووبەڕووی یۆڤانتۆسی پێشەنگ دەبێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە لە سێ یاری رابردوو، پیاوەکانی گاتووزۆ دوو یاری شکستیان هێناوە و یەک جاریش یەکسان بوون.

لەبارەی پێکانەکەی پاکێتای هێرشبەر، گاتووزۆ گووتی کە رەنگە ئەو یاریزانە نزیکەی مانگێک دوور بکەوێتەوە.

لەبارەی یاریەکەی یۆڤانتۆسیش، گاتووزۆ گووتی:

“مێژوو پێمان دەڵێت کە میلان لە کاتە سەختەکاندا گەشە دەکاتەوە، دەبێت تەرکیز بخەینە سەر یارییەکە و ئەو ئاستەی پێشتر پێشکەشمان دەکرد بە دەستی بهێنینەوە”

میلان خاوەنی ٥٢ خاڵە و پلەی چوارەمی هەیە و تەنها خاڵێک جیاوازی لەگەڵ ئەتەڵەنتای پێنجەم هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button