ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: گرێبەستی زینچینکۆ نوێکرایەوە

یاریگا
ئالێکساندەر زینچینکۆ، بەرگریکاری ئۆکراینی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵاند گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج وەرزی دیکە نوێکرایەوە.

ستیزن ئەم هاوینە دەستی کردووە بە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکانی بە تایبەت ئەوانەی پێپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی داوایان دەکات، بۆیە ئەمجارەیان گرێبەستی بەرگریکاری بالی چەپی ئەم یانەیە تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2024 نوێکرایەوە.

زنچینکۆی 22 ساڵان وەرزی رابردوو بە گشتی بەشداری 29 یاری یانەکەی کرد و بۆ وەرزی داهاتووش لەلایەن راهێنەری یانەکەی گرنگی پێدەدرێت.

Back to top button