ئه‌مریکا

کاپێلۆ بەراوردی ئەرجەنتینی مێسی و مارادۆنا دەکات

یاریگا- بۆچوون و بەراوردکاریی کەسایەتییە دیارەکانی تۆپی پێ بەردەوامە سەبارەت بە ئاستی ئەرجەنتین سەروەختی مارادانۆ و ئەرجەنتینی ئێستا بە سەرکردایەتی مێسی.

لەو بارەیە فابیۆ کاپێلۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڕ ڕادیۆ مارکا، گوتی: “خەڵکی لەبارەی هەردووکیانەوە دەدوێن، بەڵام ئەرجەنتینەکەی سەروەختی مارادۆنا بەهێزتر بوو، ئاستی یاریزانەکانیشی بەرزتر بوون وەک لەوەی ئێستای مێسی. مێسی لە هێڵی پێشەوە یاریزانی باشی لەگەڵدا بووە، بەڵام لە ناوەڕاست و هێڵی بەرگریی، کەموکورتیی هەبووە. ئەوەش کێشە دیارەکەیە.”

لە پەسنی مێسیشدا ڕاهێنەرە خانەنیشینیەکە ئیتالییەکە گوتی: “مێسی یاریزانێ ناوازەیە. ئەو دەژێت هەر بە بیرکردنەوە لە تۆپی پێ نەک بازرگانیی، وەک نێیمار بە نموونە.”

ئەو قسانەی کاپێلۆ لە کاتێکدایە کە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتڵەتیکۆ مەدرید باسی لەوە کرد کە مێسی چارەسەری یاریی دەدۆزێتەوە بەڵام پێویستی بە یاریی بە کۆمەڵ و هاوکارییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button