ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

داوایەک لە مارکینۆسەوە بۆ نێیمار

یاریگا- دەنگۆی گەڕانەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا لە گەرمترین بابەتەکانی نێو میدیا وەرزشییەکانە و هەندێکیشیان باس لەوە دەکەن کە هێرشبەرەکەی پاریس بڕیاری گەڕانەوەی بۆ کامپ نو بە ناسر خەلیفە ڕاگەیاندووە.

لەو بارەیەوە مارکینۆسی بەرگریکاری پی ئێس جی و هاونیشتیمانیی نێمار دوای یارییەکەیان بەربەر ڤێنزەوێلا گوتی: “وەک هاندەرێک و هەوادارێکی نێیمار، داوای لێ دەکەم بمێنێتەوە. یاریزانێکی لەو ئاستە و بەو توانایەی، جیاوازیی دروست دەکات. من لە گەڵیدا قسەم نەکردووە، چونکە تەرکیزمان لەسەر هەڵبژاردەیە، بۆیە خۆی دەزانێت چی بۆی باشە و بیکات، سەرۆکی یانەش هەروا. زانیارییشم نییە کە گفتوگۆییەک لە ئارادا هەبێت.”

لە لایەکیتریشەوە هاوڕێیانی نێیمار لە بارسێلۆناوە، بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان، داوایان لە هاوتیمەکەی پێشووتریان کردووە بگەڕێتەوە کامپ نو.

بابەتی زیاتر

Back to top button