ئیسپانیا

سیمیۆنی: لە مێسی ناترسین

یاریگانێت- دیێگۆ سیمیۆنی ڕایگەیاند کە  ئەگەرچی یانەکەی لەنێو یاریگای کامپ نو ئامارەکانی نەرێنین، بەڵام گەشبینە بەوەی بتوانن ئەنجامی باش بەدەست بهێنن.

لەو بارەیەوە گوتی: “پێشتر لە کامپ نو نەمانبردۆتەوە، ئەوەش پاڵنەرێکی گەورەیە بۆمان کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان بدەین، بەڵام بۆ بردنەوەش دەبێت وەک پاڵەوانبیت تا بتوانی لە ڕکابەرەکەت ببەیتەوە، لە کاتێکدا ڕاستەوخۆ کێبڕکێکارتن و لە کامپ نوش دەبێت.”

سەبارەت بە ڕووبەڕوو بوونەوەی مێسیش گوتی: “لە مێسی ناترسین بەڵام بێگومان ڕیزی لێدەگرین، بەشێوەی تیپێک مامەڵە لەگەڵ بارسا دەکەین. ڤاڵڤێردی ڕاهێنەریشیان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کاری نایاب ئەنجام دەدات.

لێدانە ڕاستەوخۆکانی مێسی زۆر نایابن. ئەو خاوەنی توانایەکی سەرسوڕهێنەرە.”

بۆ زانین، سیمیۆنی هیچ یارییەکی لە خولی ئیسپانیی لە بارسێلۆنا نەبردۆتەوە. دوو جار لە چامپیۆنسلیگ لێی بردۆتەوە، هەردوو جارەکە لەنێو یاریگای ڤێسنتی کاڵدیرۆنی یاریگای پێشووتری ڕۆخی بلانکۆس بوو.

ڕۆژی شەممە کوڕانی سیمیۆنی دەبنە میوانی بارسا لە میانی هەفتەی 12ی خولی ئیسپانیی، لە ئێستادا بلاوگرانا پێشەنگی گرتووە و جیاوازیی نێوانیان 8 خاڵە.

Back to top button