ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر میلان لەگەڵ لاتزانۆ گەیشتە رێککەوتن

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا توانیویانە ڤالێنتینۆ لاتزانۆ یارتزانی لاوی نەمسایی رازی بکەن پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە بەرپرسانی یانەی ئیتاڵی لە ماوەی رابردوو پەیوەندیان بە بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانی یانەی هێرتا بەرلینی وڵاتەکەیان کردووە و توانیویانە ئەو یاریزانە رازی بکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە درێسی نێراتزۆری بپۆشێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە تەنها ماوە یانە ئیتاڵیەکە بەرپرسانی هێرتابەرلین رازی بکەن بۆ دەستبەرداربوونی، چونکە یانە ئەڵمانیەکە داوای 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ یاریزانەکەیان دەکات.

Back to top button