ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ریال مەدرید پۆگبای ناوێت

یاریگا
دوای ئەوەی پۆل پۆگبا ناوەڕاستکارە موسوڵمانەکەی فڕەنسی و یانە مانچێستەر یونایتد رایگەیاند دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە، بەرپرسانی یانەکەی داوای پارەیەکی خەیالی لێدەکەن.

رۆژنامەی میرەری بریتانی زانیاری دەستکەوتووە بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە پێناو گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی مان یونایتد دەستی بە هەوڵەکانی کردووە، بەڵام یانە بریتانیەکە داوای 150 ملیۆن پاوەند دەکەن و لە بەرامبەردا شاهانەکان نایانەوێت زیاتر لە 90 ملیۆن پاوەند بۆ ئەم گواستنەوەیە خەرج بکەن.

رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە ئەم پێداگیریەی ریال مەدرید پۆگبای شۆک کردووە، بە شێوەیەک ئەو یاریزانە چاوەڕێ دەکرد شاهانەکان بە هەر نرخێک بێت ئامادەن بیگوازنەوە یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button