ئه‌ڵمانیا

دۆرتمۆند گرێبەستی ڕاهێنەرەکەی تا ساڵی2021 نوێ کردەوە

یاریگا- یانەی برووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیی ڕایگەیاند کە بۆندی لوسیان فاڤری ڕاهێنەریان تا ساڵی 2021 نوێ کردەوە.

ڕاهێنەرە سویسرییەکە وەرزی ڕابردوو ئەرکی ڕاهێنەرایەتی دۆرتمۆندی گرتە ئەستۆ و توانی تا کۆتا هەفتەکانی خولی ئەڵمانیی کێبڕکێی نازناوەکە لەگەڵ بایەرن میونخدا بکات.

لای خۆیەوە هاینز واکیم فاتسکە، بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەکە وتی: “لوسیان هەستا بە دروستکردنەوەی تیمێکی نایاب، یارمەتیدەریش بوو لە گەشەکردنی ئاستی زۆرێک لە یاریزانەکان. بە ڕێژەی %100 هەموو ئەو پێشبینیانەی لێی دەکران، جێبەجێی کردن لە یەک وەرزی خۆیدا لەگەڵ دۆرتمۆند. گەشبینین بە کارکردن لەگەڵیدا لە داهاتوودا.”

دۆرتمۆند وەرزی بووری هیچ نازناوێکی ناوخۆیی نەچنیەوە ئەگەرچی بە ئاستێکی بەرچاو دەبینران، لە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگیش لەسەر دەستی تۆتنهام ماڵئاواییان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button