ئیسپانیائینگڵته‌را

گۆمێز نایەوێت بگەڕێتەوە بارسا

یاریگانێت- ئەندرێ گۆمێزی پورتوگالی نایەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا بۆ ئەو یانەیەی کە کاتە باشەکانی خۆی تێدا بەسەر نەبرد و ڕەخنەی زۆری لێ دەگیرا.

گۆمێز کە ئێستا بە خواستن لە ئیڤەرتۆنی ئینگلزییە، لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکەدا دڵخۆشتر دیارە وەک لەوەی جارێکیتر بگەڕێتەوە بلاوگرانا، کاتێک لە نێوان ساڵانی 2016-2018 یادگارییەکی ئەوتۆی لەگەڵدا جێنەهێشتن.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانیی، یاریزانە پورتوگالییەکە دەیەوێت لە ئیڤەرتۆندا بمێنێتەوە و گواستنەوەکەی بکاتە هەمیشەیی و بۆ ئەو مەبەستەش پێوەندیی کردووەتە بریکارەکەیەوە.

گۆمێز لە گواستنەوەکانی هاویندا بەشێوەی خواستن ڕووی کردە ئیڤەرتۆن بۆ ماوەی ساڵێک، لەگەڵ مافی مانەوە یان کڕینی یەکجارەکیی.

Back to top button