ئه‌مریکا

هاوشێوەکەی مێسی بۆتە جێی سەرنجی هاندەرانی هەڵبژاردەکانی کۆپا ئەمریکا

یاریگا- گەنجێکی هاوشێوەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینیی بووەتە جێی سەرنجی هاندەرانی هەڵبژاردە جیاوازەکانی بەشدار لە کۆپا ئەمریکا.

هاوشێوەکەی مێسی ناوی پاولۆ ڤیتۆرە، تەمەنی 29 ساڵەو خەڵکی بەڕازیلە. وەک خۆی ڕایگەیاندووە; زۆر شەیدای مێسییە و هەر لەبەر ئەویش کۆمپیوتەر و ماتۆربایکەکەی فرۆشتووە تا گەشتی پێ بکات بۆ شاری سلڤادۆر لەو شوێنەی یەکەم یاری ئەرجەنتین لە کۆپا ئەمریکا بەرامبەر کۆڵۆمبیا بەڕێوە چوو.

دوای گەشتێکی 24 کاتژمێریی بۆ دیتنی مێسی، وەک خۆی دەڵێت هێشتا نەیبینیووە و تکتی یارییەکەشی پێ نەبووە.

پاولۆ لەلایەن هاندەرانەوە بە گەرمیی پێشوازیی لێ دەکرێت و لە دەوری جەم دەبن بە مەبەستی گرتنی وێنەی یادگاریی.

– ڤیدیۆ و وێنەکانی:

بابەتی زیاتر

Back to top button