ئاسیائه‌مریکا

دەنگی ناڕەزایەتیی بەرز بوویەوە لە هەمبەر بەشداریی قەتەر و ژاپۆن لە کۆپا ئەمریکا

یاریگا- ئێدواردۆ بیزارێ ڕاهێنەری هەڵبژاردرەی پاراگوای ڕەخنەکانی نەشاردەوە لە هەمبەر بەشداریی کردنی هەڵبژاردەکانی دەرەوەیبکیشوەری ئەمریکای باشوو لە کۆپا ئەمریکا، بەتایبەت هەڵبژاردە ئاسیاییەکان.

گازندە و ڕەخنەکانی ئێدواردۆ دوابەدوای یاریی یەکەمی هەڵبژاردەکەیان هات بەرامبەر قەتەر کە وەک میوانێکی ئاسیایی بانگهێشتی ئەو پاڵەوانێتییە کراوە و توانیشیان پاش ئەوەی بە دوو گۆڵ لە دواوەبن، ئەنجامەکە لە بەرژەوەندیی مێوژیی پۆشەکان یەکسان بکەنەوە، بۆیە دوای یارییەکە بیزارێ ڕاشکاوانە گوتی: “پاڵەوانێتییەکە زۆر لۆژیکیتر دەبێت کە تەنها لەنێو هەڵبژاردەکانی ئەمریکای لاتینیدا بەڕێوە بچێت. دەربارەی قەتەر و ژاپۆن پرسیارم لێدەکەن؟ پێموابێت کۆپا ئەمریکا پێویستە تەنها هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور و ناوەڕاست و ئەمریکای باکوور بەشداریی تێدا بکەن. هەرگیز نەمبینیوە ئەورووپا بانگهێشتی هەڵبژاردەیەکی ئەمریکای باشوور بکات بۆ پاڵەوانێتییەکی تایبەت بە خۆیان. بە هەڵە لێم تێمەگەن کە ئەمە بۆچوونی دوای یارییەکەبێت بەهۆی ئەنجامەکەوە، بەڵکوو هەر بە کردارەکیی باوەڕم وایە کە دەبێت هەر لەنێوان هەڵبژاردەکانی هەردوو ئەمریکادا ئەنجام بدرێت.”

پاراگوای و قەتەر دەکەونە هەمان کۆمەڵەی هەڵبژاردەکانیتری وەک ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیاوە کە ئەمەی دواتریان سێ خاڵی لەسەر حیساب تانگۆ بەدەست هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button