ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایەرن بەیڵی بە شێوەی خواستن دەوێت

یاریگا- گاریس بەیڵی وێڵزی وا دیارە چیتر جێگەی لە ڕیاڵ مەدرید نابێتەوە و یانەکەشی چاوەڕێی کڕیار دەکەن و لە ئێستادا یانەی بایەرن لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی بەرەو باڤاریا.

ڕۆژنامەی ‘سەن’ی بەریتانیی بڵاوی کردۆتەوە یانە ئەڵمانییەکە گاریس بەیڵی دەوێت بەڵام بە شێوەی خواستن تا جێگەی خامیس ڕۆدریگێزی پێ پڕ بکاتەوە دوای ئەوەی ماوەکەی لەگەڵ بایەرن کۆتایی هات و گەڕایەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی نووسیوە بایەرن میونخ بۆ ئەو مەبەستە خواستی خۆیان بە ڕیاڵ ڕاگەیاندووە، لێ هێشتا دیار نییە کە لایەنی ئیسپانیی بەوە قایل دەبێت یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button