ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگیاریگا

بوفۆن ڕۆشتنی ئالێگری لە یوڤی دەبەستێت بە هاتنی ڕۆناڵدۆوە

یاریگا- لە تازەترین چاوپێکەوتنیدا لە بارەی یانەکەی پێشووتری، ئەفسانەی یوڤێنتوس جیانلوجی بوفۆن باسی لە گرتنە دەستی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئینتەر میلان کرد لەلایەن کۆنتیەوە و هەروەها تیشکی خستە سەر ڕۆشتنی ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری یوڤی پاش هاتنی کریستیان ڕۆناڵدۆ.

بوفۆن بۆچوونی هاندەرانی یوڤێنتووسی ڕەت کردەوە کە ئەنتۆنیۆ کۆنتی وەک ناپاک پێناسە دەکەن و بۆ ڕۆژنامەی ‘کۆرێری دیللۆ سپۆرت’ی ئیتاڵیی دوا و گوتی: “زۆرترین شتێک کە بێزارم دەکات ئەوە بوو هاندەرانی یوڤی داوای لابردنی ئەستێرەی کۆنتیان کرد لە یاریگای یانەکە. کۆنتی بە پێوەندی کردنی بە ئینتەرەوە ناپاک نییە. ئەو چ وەک یاریزان و چ وەک ڕاهێنەر، کۆتا دڵۆپە عارەقی خۆی ڕشت لەپێناو یانەکەدا.”

سەبارەت بە ڕۆشتنی ئالێگری و پەیوەست بە هاتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ ڕیزەکانی خانمەپیرەکە گوتی: “پێموایە پەیوەندی کردنی ڕۆناڵدۆ بە یوڤێنتوسەوە فشاری زیاتری خستە سەر ئالێگری بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ. کرانە دەرەوەشیان لەسەر دەستی ئاژاکس لە چارەکی کۆتایی، وەک لێدانێکی کوژەر وا بوو بۆی.”

گۆڵپارێزە مێژووییەکە گوتیشی: “پێموابێت ڕۆناڵدۆ حەزی بە پەیوەندی کردنی بە خولی ئیتاڵییەوە نەبوو، بەڵام سەرسام بوو بە پرۆژەکەی یوڤی، هەر بۆیە ڕووی کردە بیانکۆنێری کە بێگومان پاڵپشتێکی بەهێزە بۆیان.”

کۆنتی وەرزی نوێ لەگەڵ ئینتەر میلان دەست بە کارکردن دەکات و، هەرچی یوڤیشیە ئەمڕۆ بە ڕێککەوتن لەگەڵ چێڵسی، ماوریزیۆ ساری وەک ڕاهێنەری داهاتووی خانمەپیرەکە دیاری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button