ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەپەلە و فەرمیی: ماوریزیۆ ساری چێڵسی بەرە و یۆڤی بەجێهێشت

یاریگا- تەنها چەند خولەکێکی کەم پێش ئێستا یانەی چێڵسی ڕۆشتنی ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری ئیتاڵیی لە یانەکەیان ڕاگەیاند و یوڤێنتۆسیش لە پێگەکانی خۆیان وەک ڕاهێنەری نوێ بەخێرهاتنیان ئاراستە کرد.

ماوەیەکە دەنگۆی دەستبەرداربوونی ساری و یانە لەندەنییەکە لە یەکتر هەیە، ئەمڕۆ سەرجەم دەنگۆیەکان بوون بە ڕاستیی. لەو بارەیەوە بەڕێوبەری جێبەجێکاری بلووز، مارینۆ گرانۆڤسکایا، هۆکارەکانی ڕوون کردەوە و گوتی: “لە گفتوگۆکانماندا دوای یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ، ساری ئەوەی ڕوون کردەوە کە چەند بە قووڵی خوازیاری گەڕانەوەیە بۆ وڵاتەکەی خۆی، هۆکارەکانیشی بۆ ڕوون کردینەوە کە هۆکاری گەورەن. ئەو بە گرنگی دەزانێت کە لە نزیکی خێزانەکەی بێت و بەتایبەت لەبەر دایک و باوکی بەتەمەنی، بۆیە هەستی کرد لەم قۆناغەدا نزیک لەوان بژێت.”

هاوکات سوپاسی ڕاهێنەرەکەیان کرد بۆ ئەو ماوەیە و ئەو دەستکەوت و پێگەیەی پێی بەخشیون. پەسنیان کرد بەوەی پێنجەم ڕاهێنەرە لە مێژووی یانەکەدا نازناوی ئەورووپییان بۆ بباتەوە. هیوای بەختێکی باشیان بۆ خواست لە وێستگەی داهاتوویدا لە سێریائەی

ساری هاوینی ڕابردوو پۆستی ڕاهێنەرایەتی چێڵسی وەرگرت، ڕۆشتنەکەی لەکاتێکدایە کە هێشتا دوو ساڵی بۆندەکەیان پێکەوە ماوە، بەڵام وەک لە پێگەی یانەکەدا هاتووە، دەستبەرداری داواکارییەکانی دەب

بابەتی زیاتر

Back to top button