ئه‌مریکائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسایاریگا

ئالڤێس: من وەک مەی وام، تا تەمەن بکەم، باشتر دەبم

یاریگا- دانی ئالڤێسی بەڕازیلی لە بارەی چارەنووس و داهاتوویەوە دەدوێت پاش کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکەی کە کۆتایی ئەم مانگە تەواو دەبێت.

ئالڤێس کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدایە بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی کۆپا ئەمریکای بەڕازیل، هەڵچوونی تەمەنی بە لاوە بابەتێک نییە بۆ بەردەوامیی لە یاریکردن و بە ڕۆژنامەی سپۆرت-ی گوت: “من وەک مەی وام، تا تەمەن بکەم، باشتر دەبم. ئێستا هەموو هۆشم لای هەڵبژاردەکە و کۆپا ئەمریکایە، دواتر بزانین چی ڕوو دەدات.”

وتیشی: “نازانم لە پاریس سانت ژێرمان دەمێنمەوە یاخود دەڕۆم. داهاتووم بەندە بەو گرێبەستانەوە کە پێشکەشم دەکرێت. من هاندەرانی پی ئێس جی و هەموو ئەو ستافەی لەوێ کار دەکەن خۆشم دەوێن، بەڵام ئەو ئەنجامانەمان بەدەست نەهێنا کە پێشبینیمان دەکرد، بۆیە تیپێکمان دەوێت کە بزانێت چۆن ململانێ بکات بۆ ئەو ئامانجانەی خوازیاری بەدەست هێنانیانین.”

ئالڤێس لە ئێستادا تەمەنی 36 ساڵە و سەرکردەی سامبایە لە یارییەکانی کۆپا ئەمریکا. یاری کردنەوە بەرامبەر بۆلیڤیا 90 خولەک یاری کرد. لەوەتەی ساڵی 2017 ڕووی کردە فەڕەنسا، لەگەڵ یانەکەی پایتەختدا شەش نازناوی بردۆتەوە. لە مێژووی تۆپی پێشدا خاوەنی زۆرترین نازناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button