ئه‌مریکائیسپانیایاریگا

کۆتینهۆ: هیچم نییە بۆ گوتن لە ئاست هاندەرانی بارسا

یاریگا- فلیپ کۆتینهۆی بەڕازیلی سوپاسگوزاری هەموو ئەو کەسانەیە کە سەرەڕای پێشکەش نەکردنی ئاستی ڕاستەقینەی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا، هێشتا پاڵپشت و هاندەری بوونە.

کۆتینهۆ کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا سەرقاڵی بەڕێوەچوون و ئەنجامدانی یارییەکانی کۆپا ئەمریکان، بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیی دەڵێت: “زۆرم پێ نییە لە هەمبەر هاندەرانی بارسێلۆنا دەریببڕم، من سوپازگوزاری هەموو ئەو کەسانەم کە پشتگیرم بوونە. دەزانم بە ماوەیەکی قورسدا گوزەرم کرد چونکە ئەوەی لێم چاوەڕوان دەکرا، لەنێو یاریاگادا پێشکەشم نەکرد، بەڵام تۆپی پێ هەمیشە پەیوەستە بە گەشەکردن و پیشاندانی ئەوپەڕی هەوڵ و کۆشش لەپێناو بەخشینی ئەوەی کە پێتە.”

کۆتینهۆ لە یاری کردنەوەی پاڵەوانێتیەکە توانی دوە گۆڵ تۆمار بکات بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا کاتێک سامبا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی بردەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەم وەرزە چەند جارێک کەوتە بەر هوتافی هاندەرانی بارسا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button