ئه‌مریکا

میسی: چیمەنی یاریگاكە زۆر خراپ بوو

یاریگا- لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتین دووپاتیكردەوە كە ئێستا كاتی ئەوەیان نیە لۆمەی خۆیان بكەن بۆ شكستەكەیان بەرامبەر كۆڵۆمبیا.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكەی بۆ TYC میسی ووتی: ئەوە ڕكابەرییە، كاتی ئەوەمان نیە لۆمەی خۆمان بكەین، پێویستە بەرەو پێشەوە بڕۆین.

هەروەها وتیشی: پێویستە سەرمان بەرز بكەینەوە و بەردەوام بین لەبەرئەوەی پاڵەوانیەتیەكە كۆتایی نەهاتووە، ڕاستە هەلی گۆڵكردنمان درووست نەكرد بەڵام نازانم شایستەی دۆڕان بووین یان نا دەبێت وانەی لێ وەربگرین.

بەردەوام بوو ووتی: یاریگاكە زۆر خراپ بوو، ئەوە یەكەم یاریمان بوو لێرە نازانم ئەوانی دیكە چۆن دەبێت، بەڵام نامەوێ ئەوە بكەم بە هۆكار.

ئەرجەنتین دووەم یاری خۆی لە بەرواری 19 مانگ بەرامبەر پاراگوای ئەنجام دەدات و دواتریش بەرامبەر قەتەڕ یاری دەكات

بابەتی زیاتر

Back to top button