بیرۆکه‌کانی یاریگا

یـارــ یۆڕۆـیگا:یاریگا و شارەکانی یۆڕۆی٢٠١٢

هەشت شار لە لایەن فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاـییەوە دەست نیشان کران بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکانی یۆڕۆـی ٢٠١٢ ئەمەش هاوشێوەی پاڵەوانیەتی یۆڕۆـی ٢٠٠٨ کە ئەویش لەسەر هەشت شار بەڕێوەچوون.

شارەکانی واڕسۆ ، گدانیسک ، وڕۆسلۆ ، پۆزنان ، کیێڤ و لڤیڤ شاری گەشتیارین پێچەوانەی هەردوو شاری دۆنێتسک و خارکێڤ کە لە ساڵی ٢٠٠٩ چووە نێو لیستی شارەکان لە دوای کشاندنەوەی ئۆفەری شاری دنیپڕۆپیترۆڤیسک.

لەسەر ئاستی گشت شارەکان چەندین باڵەخانە و یاریگای تازە دروست کراون ئەمەش بە هۆی داواکارییەکانی ئەم سەردەمە کە پێویستی بە خێراییەکی یەکجار زۆر هەیە،شەش لەو هەشت شارانە یاریگای تازەیان لەسەر دروست کراوە و ئامادەن کە ئێستا یارییان لەسەر بکرێت کەچی هەردوو شاری پۆزنان و خارکێڤ تەنها گۆڕانکاری و دووبارە چاک کردنەوەیان بۆ ئەنجامدرا،سێ یاریگا لە کۆی ئەو هەشت یاریگاییانە دەچنە نێو لیستی باشترین یاریگاییەکانی ئەوروپا.

یاریگا و شارەکان

یەکەم : یاریگای نیشتیمانی لە شاری واڕسۆـی پایتەختی پۆڵاند
National Stadium in Warsaw

File:Stadion Narodowy w Warszawie 20120422.jpg

ناوی تەواو : ستادیۆن نارۆدۆڤی ڤێرشاڤیێ
ژمارەی ئەستێرە : پێنج ئەستێرەیی
شوێن : ئەی ئێڵ ، ژیلینیێسکا ، واڕسۆ ، پۆڵاند
کاتی دەست پێکردن : ٢٠٠٨
ماوەی دروست کردن : ٢٠٠٨ -٢٠١١
بەرواری کرانەوە : ٢٩ـی یەناییری ساڵی ٢٠١١
خاوەنی پڕۆژە : ترێژەری ستەیت
کارپێکەر : نارودۆ سێنتراڵ سپۆڕتس
بڕی تێچوو : ٥٠٠ ملیۆن یۆڕۆ
ئەندازیار : گێرکان ، ماڕگ و هاوپشکەکانی
سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە : ماریۆس ڕوتز و زبگنیێو پشولنیێ
توانایی لە خۆگرتنەوە : ٧٢.٩٠٠ هاندەر
ژمارەی پێوانەیی لە خۆگرتنەوەی هاندەران : ٥٧ هەزار هاندەر لە یاری نێوان پۆڵاند و پۆرتوگال لە ٢٩ـی فێبرایرـی ئەمساڵ
دووری یاریگاییەکە : 105× 68
ماڵپەڕ : لێرە کلیک بکە

یاریگای نیشتیمانی پێشوازی لە یەکەم یاری پاڵەوانیەتیەکە دەکات و دواتر دوو یاری لە هەمان قۆناغی کۆمەڵەکانی لەسەر ئەنجام دەدرێت و یارییەکی کوارتێر فایناڵ و یارییەکی پێش کۆتایی،یاریگاییەکە لە ١٩ـی یەناییری ئەمساڵ کرایەوە و لە ٢٩ـی مانگی شوبات-فێبرایری ڕابردوو یەکەم یاری لەسەر ئەنجامدرا لە نێوان هەڵبژاردەی پۆڵاند و پۆرتوگال کە بە بێ گۆڵ بەکۆتا هات.

——————————————————————————————————————————————-

دووەم : پی جی ئی ئارێنا لە شاری گدانسک لە پۆڵاند
PGE Arena Gdańsk

File:PGE Arena outside.jpg

ناوی تەواو : پی جی ئارێنا گدانسک
ناوی پێشوو : بالتیک ئارێنا
ژمارەی ئەستێرە : چوار ئەستێرەیی
شوێن : پۆکۆلین لیشێ ،گدانسک،پۆڵاند
کاتی دەست پێکردن : ٢٠٠٨
ماوەی دروست کردن : ٢٠٠٨ -٢٠١١
بەرواری کرانەوە : ١٤ـی ئاب-ئۆگەست ـی ساڵی ٢٠١١
خاوەنی پڕۆژە : شاری گدانسک
کارپێکەر : لێشیێا گدانسک ئۆپێرەیتۆر
بڕی تێچوو : 177 ملیۆن یۆڕۆ
ئەندازیار : ئاڕ کەی دەبلیو ڕۆدی کیلێرمان واڤڕۆڤێسکی
سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە : بۆلینگێر – گڕۆهمان
توانایی لە خۆگرتنەوە : ٤٣,٦١٥ هاندەر
ژمارەی پێوانەیی لە خۆگرتنەوەی هاندەران : ٣٨ هەزار هاندەر لە یاری نێوان پۆڵاند و ئەڵمانیا لە 6ـی سێپتێمبێرـی ٢٠١١
دووری یاریگاییەکە : 105× 68
ماڵپەڕ : لێرە کلیک بکە

یاریگای پی جی ئارێنا یەکێکە لەو یاریگاییانەی کە سێ یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆمەڵەی سێیەمی تێدا ئەنجام دەدرێت و یەک یاری کوارتێر فایناڵیش.

——————————————————————————————————————————————-

سێیەم : یاریگای مونیسیپال (شارەوانی) لە شاری فڕۆسلاف
Municipal Stadium

File:Stadion Wroclaw z lotu ptaka.jpg

 ناوی تەواو : ستادیۆن میسکیێ ڤا ڤڕۆسلاڤیو
ژمارەی ئەستێرە : چوار ئەستێرەیی
شوێن : ئالێیا شلانسکا ، فڕۆسلاڤ ، پۆڵاند
کاتی دەست پێکردن : ٢٠٠٩
ماوەی دروست کردن : ٢٠٠٩ -٢٠١١
بەرواری کرانەوە : ١٠ـی سێپتێمبێر-ئەیلول ـی ٢٠١١
خاوەنی پڕۆژە : شاری فڕۆسلاڤ
کارپێکەر : ئێس ئێم جی
بڕی تێچوو : 166 ملیۆن یۆڕۆ
ئەندازیار : کۆمەڵەی جەی ئێس کەی
توانایی لە خۆگرتنەوە : ٤٢,٧٧١ هاندەر
ژمارەی پێوانەیی لە خۆگرتنەوەی هاندەران : ٤٠ هەزار هاندەر لە یاری نێوان شلاسک ڤڕۆسلاڤ و ویسلا کڕاکۆڤ لە ٢٥ـی نۆڤێمبێرـی ٢٠١١
دووری یاریگاییەکە : 105× 68
ماڵپەڕ : لێرە کلیک بکە

هەموو یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم لە قۆناغی کۆمەڵەکان لەسەر ئەم یاریگاییە بەڕێوەدەچێت.

——————————————————————————————————————————————-

چوارەم : یاریگای مۆنیسیپال (شارەوانی ) لە شاری پۆزنان لە ووڵاتی پۆڵاند.

File:Lech - Podbeskidzie.jpg

ناوی تەواو : ستادیۆن میسکیێ
ژمارەی ئەستێرە : چوار ئەستێرەیی
شوێن : یو ئێل.بۆلگارسکا ، پۆزنان ، پۆڵاند
کاتی دەست پێکردن : ١٩٦٨
ماوەی دروست کردن : ١٩٦٨ – ١٩٨٢
دووبارە چاککردنەوەی : ٢٠٠٣ – ٢٠١٠
خاوەنی پڕۆژە : شاری پۆزنان
کارپێکەر : لیخ پۆزنان
بڕی تێچوو : 1٨٠ ملیۆن یۆڕۆ
ئەندازیار : مۆدێرن کۆنستڕەکشن دیزاین
توانایی لە خۆگرتنەوە : ٤٣,٢٦٩ هاندەر
ژمارەی پێوانەیی لە خۆگرتنەوەی هاندەران : ٤٥ هەزار هاندەر لە یاری نێوان لیخ پۆزنان و ویدزیڤ لۆدز لە ٨ـی ئەپریلی ساڵی ١٩٨٤
دووری یاریگاییەکە : 105× 68

یاریگای شارەوانی لە شاری پۆزنان کە یەکێکە لەو یاریگاییانەی کە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی لەسەر ئەنجام دەدرێت،سێ یاری لە کۆمەڵەی سێیەم لەسەر ئەم یاریگاییە ئەنجام دەدرێت کە هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا،کڕۆاتیا،ئێرلەندا یاری لەسەر دەکەن.

——————————————————————————————————————————————-

پێنجەم : یاریگای ئۆڵێمپی لە شاری کیێڤ ـی پایتەختی ووڵاتی یۆکڕاین.

File:НСК «Олімпійський». Салют.jpg

ناوی تەواو : ئۆڵێمپیێسکی ستادیۆم
ژمارەی ئەستێرە : پێنج ئەستێرەیی
شوێن : کیێڤ ، یۆکڕاین
بەرواری کرانەوە :١٢ ـی ئاب ـی ساڵی ١٩٢٣
گەورە کردن : ١٩٦٦ ، ١٩٧٨
دووبارە دروست کردن : ١٩٤٢ , ١٩٩٩ , ٢٠١١
خاوەنی پڕۆژە : سپۆڕتس ئارێنا ئۆف یۆکڕاین
بڕی تێچوو : ٥٥٠ ملیۆن یۆڕۆ
ئەندازیار : جی ئێم پی لە ووڵاتی ئەڵمانیا
سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە : کیێڤ میسیک بود
توانایی لە خۆگرتنەوە : ٦٥.٤٠٠ هاندەر
ژمارەی پێوانەیی لە خۆگرتنەوەی هاندەران : ٥٧ هەزار هاندەر لە یاری نێوان پۆڵاند و پۆرتوگال لە ٢٩ـی فێبرایرـی ئەمساڵ
دووری یاریگاییەکە : 105× 68
ماڵپەڕ : لێرە کلیک بکە

یاریگای ئۆڵێمپی کە یەکێکە لە گەورەترین یاریگاییەکانی ئەوروپا سێ لە یارییەکانی کۆمەڵەی چوارەمی یۆڕۆی ٢٠١٢ لە خۆ دەگرێت کە هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا،فڕانسا،سوید و یۆکڕاین لە خۆ دەگرێت سەرباری ئەمەش یارییەکی کوارتێر فایناڵ و یاری فایناڵیش هەر لەسەر ئەم یاریگاییە دەبێت.

——————————————————————————————————————————————-

شەشەم : یاریگای دۆنباس ئارێنا لە شاری دۆنێتسک لە ووڵاتی یۆکڕاین.

File:Donbass Arena Panorama.jpg

ناوی تەواو : دۆنباس ئارێنا
ژمارەی ئەستێرە : چوار ئەستێرەیی
شوێن : دۆنێتسک – یۆکڕاین
کاتی دەست پێکردن : ٢٧ـی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٦
بەرواری کرانەوە : ٢٩ـی ئابی ساڵی ٢٠٠٩
خاوەنی پڕۆژە : شاختار دۆنێتسک
کارپێکەر : دۆنباس ئارێنا
بڕی تێچوو : ٤٠٠ ملیۆن یۆڕۆ
ئەندازیار : ئاروپ سپۆڕت
سەرپەرشتیاری پڕۆژە : ئی ئێن کەی ئەی
توانایی لە خۆگرتنەوە : ٥١،٥٠٤ هاندەر
دووری یاریگاییەکە : 105× 68

دۆنباس ئارێنا کە ئەم یاریگاییە تایبەتە لە یانەی شاختار دۆنێتسک ـی زلهێزی ئەو ووڵاتە وە دووەم گەورەترین یاریگاییە لە ووڵاتی یۆکڕاین،سێ یاری لە کۆمەڵەی چوارەم لەسەر ئەم یاریگاییە ئەنجام دەدرێت لەوانە یاری کرانەوەی کۆمەڵە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئینگلتەرا.

——————————————————————————————————————————————-

حەوتەم : یاریگای متالیست لە شاری خارکیێڤ لە ووڵاتی یۆکڕاین

File:Metalist Stadium2011.jpeg

ناوی تەواو : ئۆبلاست سپۆڕتس کۆمپلێکس میتالیست
ناوی پێشوو : تراکتۆر ستادیۆم ، دزێرژینێسک ستادیۆم
ژمارەی ئەستێرە : چوار ئەستێرەیی
شوێن : خارکیێڤ – یۆکڕاین
کاتی دەست پێکردن : ١٩٢٥
بەرواری کرانەوە : ١٢ـی سێپتێمبێرـی ساڵی ١٩٢٦
دووبارە چاک کردنەوە : ٥ـی دیسێمبێرـی ساڵی ٢٠٠٩
خاوەنی پڕۆژە : میتالیست خارکیێڤ
بڕی تێچوو : ٤٧٠ ملیۆن یۆڕۆ
ئەندازیار : زێد ڤی پێرمیلۆڤیسکی
سەرپەرشتیاری پڕۆژە : ئی ئێن کەی ئەی
توانایی لە خۆگرتنەوە : ٣٨،٦٣٣ هاندەر
دووری یاریگاییەکە : 105× 68

یاریگای میتالیست کە مێژووێکی کۆنی هەیە و سەرەتاییەکانی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتایی ٣٠ـیەکانی چەرخی ڕابردوو،ئەم یاریگاییە سێ یاری لە کۆمەڵەی دووەم کە هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا،دانیماڕک،ئەڵمانیا و پۆرتوگال لە خۆ دەگرێت بەڕێوەدەچێت و یارییەکی تری ئەم کۆمەڵەیە لەسەر یاریگای ئارێنا لڤیڤ بەڕێوەدەچێت.

——————————————————————————————————————————————-

هەشتەم : ئارێنا لڤیڤ لە شاری لڤیڤ لە ووڵاتی یۆکڕاین

File:Стадіон з висоти.jpg

ناوی تەواو :ئارێنا لڤیڤ
ژمارەی ئەستێرە : چوار ئەستێرەیی
شوێن : لڤیڤ – یۆکڕاین
کاتی دەست پێکردن : ٢٠٠٨
بەرواری کرانەوە : ٢٩ـی ئۆکتۆبێری ساڵی ٢٠١١
خاوەنی پڕۆژە : سپۆڕتس ئارێناس ئۆف یۆکڕاین
کارپێکەر : ئارێنا لڤیڤ
بڕی تێچوو : ٢١١ ملیۆن یۆڕۆ
ئەندازیار : ئالبێرت ویمێر زێد تی
سەرپەرشتیاری پڕۆژە : ئاڵتکۆم
توانایی لە خۆگرتنەوە : ٣٥،٩١٥ هاندەر
دووری یاریگاییەکە : 105× 68
ماڵپەڕ : کلیک لێرە بکە

یاریگای لڤیڤ کە لە چەند ساڵی ڕابردوو دروست کراوە یەکێک دەبێت لەو یاریگاییەکانەی کە یارییەکانی یۆڕۆی ٢٠١١ لەسەر بەڕێوەدەچێت،لە میانەی یارییەکانی کۆمەڵەی دووەم سێ یاری لەسەر ئەم یاریگاییە بەڕێوەدەچێت کە هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا،پۆرتوگال،دانیماڕک و هۆڵەندا لە خۆ دەگرێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .