ئیتاڵیا

ئالێگری: تا ئێستا کەس منی ناوێت

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری پێشووی یانەی یوڤێنتۆس ئاشکرای دەکات تا ئێستا هیچ گرێبەستێکی پێنەگەیشتووە.

بەشێوەیەکی کتوپڕ لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا ئالێگری وازهێنانی لە پۆستەکەی راگەیاند. لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە جارێک ناوی بەستراوەتەوە بە یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەورووپا بەڵام ئالێگری سەبارەت بە داهاتووی وتی “بڕیاری داهاتووم ئاسانتر بوو لەوەی چاوەڕێم دەکرد چونکە تا ئێستا هیچ یانەیەک گرێبەستی پێشکەش نەکردووم تاوەکو بیری لێبکەمەوە. تەنیا کاتی ئەوەیە چێژ لە پشوو وەربگرم”.

ئەمە لە کاتێکدایە ئالێگری لە ماوەی پێنج وەرزدا لەگەڵ بیانکۆنێری ، پێنج ناسناوی سیریە ئەی، چوار جامی ئیتاڵیای بەدەست هێنا  و دوو جاریش گەیشتە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button