ئیتاڵیا

سزای سڕکردنەکەی سەر رایۆلا هەڵگیرا

یاریگا-بەفەرمی سزای سڕکردنی سەر مینۆ رایۆڵای بریکاری یاریزانان هەڵگیرا.

بریکارە بەناوبانگەکە لە مانگی چواردا لە ئیتاڵیا سڕکردنی ناوبراوی راگەیاند بە بێ ئاشکراکردنی هۆکارەکەی، دواتریش سزاکە لە ئیتاڵیاوە کرا بە جیهانی و مینۆ بۆی نەبوو هیچ چالاکییەکی هەبێت لە مامەڵەکردن بە یاریزانەکانییەوە.

بەڵام دواتر سکاڵای لە یاسای CAS تۆمارکرد و سەرەنجام سزاکەی هەڵگیرا. رایۆڵا بریکاری پاوڵ پۆگبا و ماتیاس دی لیختە کە هەردووکیان دوو بابەتی گەرمی بازاڕی گواستنەوەن و دوای ئەم بڕیارە پێشبینی دەکرێت بەزوویی داهاتوویان یەکلاببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button