ئه‌مریکا

ماڕادۆنا دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە

یاریگا-دیێگۆ ماڕادۆنا رایگەیاند وازی لە کاری راهێنەرایەتی یانەی دۆرادۆسی مەکسیکی هێناوە.

لە مانگی نۆی ساڵی رابردوودا ماڕادۆنا ئەرکی راهێنەرایەتی دۆرادۆسی گرتە دەست کە لە خولی پلە دووی مەکسیک یاری دەکات بەڵام ناوبراو پێویستی بە دوو نەشتەرگەرییە لە ئەژنۆی و شانی بەو هۆیەوە پێویستی بە ماوەیەک پشووە.

پارێزەرەکەی دیێگۆ وتی”لەسەر رێنمایی پزیشک بووە کە پێویستی بە نەشتەرگەرییەکانە، لە کاتێکی دیکەدا درێژە بەم خەونە دەدەین لەگەڵ دۆرادۆس”.

یانەکەی ماڕادۆنا وەرزی رابردوو لە پلەی پێنجەم خولی پلەدووی مەکسیک هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button