ئینگلتەراگرنگترین

جارێکیتر رەتکرایەوە مێندی بە کەفالەت لە زیندان ئازادبکرێت

یاریگا-داواکەی بێنجامین مێندی بەرگریکاری مانچێستەر سیتی بۆ سێهەم جار رەتکرایەوە تاوەکو  بە کەفالەت لە زیندان ئازادبکرێت.

ماوەی حەوت هەفتەیە ئەو یاریزانە دەستگیرکراوە بە تۆمەتی لاقەکردن و دەستدرێژی سێکسی، بەو پێیەی هێشتا دادگایی نەکراوە دادگاکان رێگە بە تۆمەتباران دەدەن تا کاتی بڕیاری دادگا بە کەفالەت زیندان جێبهێڵن بەڵام بەهۆی قورسی مادەکەی مێندی رێگەنادرێت بەرگریکارە فەڕەنسییەکە زیندان جێبهێڵێت.

مێندی تۆمەتبارە بە چوار کەیسی لاقەکردن و کەیسێکی دەستدرێژی سێکسی بەرامبەر بە سێ ئافرەتی جیاواز کە یەکێکیان تەمەنی خوار ١٨ ساڵە. بەگوێرەی سکاڵاکاران رووداوەکان لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٢٠ و هەروەها یەکێکیان لە مانگی یەکی ئەمساڵدا روویانداوە.

بەرواری دادگاییەکەی مێندی ٢٤-١-٢٠٢٢ دەبێت و وابڕیارە تا ئەوکاتە لە زیندان بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button