ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤێنتوس هەوڵ بۆ مانۆلاس دەداتەوە و بەرگریکارەکەش مەرجی هەیە

یاریگا- جارێکیتر دەنگۆیەکان باس لە هەوڵەکانی یوڤێنتوس دەکەن بۆ کڕینی کۆستاس مانۆلاسی یاریزانی ڕۆما و بۆ ئەو مەبەستەش خانمەپیرەکە پەیوەندییان کردۆتەوە مینۆ ڕایۆلای بریکارییەوە.

ڕۆژنامەی “لاگازیتا دیلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە کە یۆڤی پەیوەندیی کردۆتە ڕایۆلای بریکاریی بەرگریکارە یۆنانییەکەوە تا ئەم هاوینە گواستنەوەکەی ئەنجام بدەن.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی مانۆلاس لەگەڵ گورگەکان 36 ملیۆن یۆرۆیە بۆ هەر یانەیەک بیەوێت بیکڕێت. خودی یاریزانەکەش، وەک لە هەواڵی ڕۆژنامەکەدا هاتووە، لاریی نییە لەوەی ڕوو بکاتە بیانکۆنیێری بەڵام داوای 5 ملیۆن یۆرۆ دەکات وەک مووچەی هەر ساڵێکی.

بۆ زانین، ساڵی 2014 مانۆلاسی تەمەن 27 ساڵ لە ئۆڵۆمپیاکۆسەوە ڕووی کردە پایتەختی ئیتاڵیا بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button