ئینگلتەرا
چێڵسی دەیەوێت ساری بهێڵێتەوە
چەند ڕاپۆرتێکی ئینگلیزی ئەمڕۆ چوارشەمە بڵاویانکردەوە کە یانەی چێڵسی ئینگلیزی پاشەکشە دەکات و داوای مانەوەی ڕاهێنەر ماوریتسیۆ ساری دەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو لە داهاتوودا ساری ببێتە ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی.
میدیاکانی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا لەسەر ئەوە ڕێک بوون کە ڕاهێنەر ساری دێت بۆ یانە ئیتاڵیەکەو دەبێتە ڕاهێنەریان و چەند چارێک ساری بە ڤیدیۆ لەگەڵ چەند یاریزانێکی یانەی یۆڤی لە قسە کردندا بوون و هەموو شتێکیش بە باشی دەڕۆیشت، بەڵام لە ئێستادا یانەی چێڵسی داوای مانەوەی دەکات و نایەوێت دەست بەرداری ڕاهێنەرەکەی بێت
ساری توانی چێڵسی بگەیەنێتە چامپیۆنزلیگ بەڵام لە خولی ئینگلیزی ئاستی وەک پێویست نەبوو