ئیتاڵیائینگلتەرا

کۆنتی بژاردەی یەکەمی نیوکاسڵە

یاریگا-خاوەنە نوێیەکانی یانەی نیوکاسڵ دەیانەوێت ئەنتۆنیۆ کۆنتی بکەنە سەرکردەی ئەو شۆڕشەی لە پریمەرلیگ دەیانەوێت بەرپای بکەن.

یانەی نیوکاسڵ بە رێژەی ١٠٠٪ فرۆشرا و ٨٠٪ی کڕیارە نوێیەکەش  وەبەرهێنانی گشتی سعودیەیە کە خاوەنی زیاد لە نیو تریلیۆن دۆلارن.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، ئەنتۆنیۆ کۆنتی یەکەم کەس دەبێت کە پەیوەندی پێوەبکرێت تاوەکو ببێتە راهێنەری نوێی نیوکاسڵ. کۆنتی پێشتر جارێک بووەتە پاڵەوانی پریمەرلیگ لەگەڵ چێڵسی و وەرزی رابردووش توانی ئینتەرمیلان بکاتە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی.

دوای هەڵبژاردنی راهێنەرێکی نوێ بۆ نیوکاسڵ بەگوێرەی پلانەکانی ئەو یانەکە بڕیاردەدات لە گواستنەوەی زستانەدا کێ بکاتە ئامانج.

بابەتی زیاتر

Back to top button