ئاسیاگرنگترینمۆندیال

1400 کرێکاری نیپالی بونەتە قوربانی مۆندیالی 2022

یاریگا
مۆندیالی 2022ـی قەتەر لەو کاتەی دەست بە ئامادەکارییەکانی کراوە، ژمارەیەکی زۆر کرێکار تێدا بونەتە قوربانی.

رۆژنامەی سپۆرت ئێکسپرێس ئاشکرایکردووە لەو کاتەی حکومەتی قەتەر دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ میوانداری کردنی مۆندیالی داهاتوو، نزیکەی 1400 کرێکاری نیپالی کە لەم وڵاتە کار دەکەن گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بەرپرسانی نیپالی نیگەران کردووە و راستەوخۆ داوایان لە وڵاتی میواندار کردووە زیاتر گرنگی بە تەندروستی هاوڵاتیانی بدرێت.

لەلایەن خۆشیانەوە حکومەتی نیپال ئەم هەواڵە پشت راست دەکاتەوە و دەیانەوێت لە داهاتوو داوای قەرەبو بکەن بۆ خانەوادەی کوژراوەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button