ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

گریزمان: لە ماوەی دوو هەفتەی دیكەدا داهاتووم ڕوون دەبێتەوە

یاریگا- ئەنتوان گریزمان یاریزانی پێشووی ئەتلەتیكۆ مەدرید دڵنیایی كردەوە كە لە ماوەی دوو هەفتەی دیكەدا داهاتووی ڕوون دەبێتەوە.

لە ماوەی پێشوودا بۆماوەی پێنج ساڵ یاریكردن لە ئەتلەتیكۆ مەدرید بڕیاریدا ئەو یانەیە جێ بهێڵێت.

لە دوای یاریەكەی فەڕەنسا بەرامبەر ئەندۆرس گریزمان ووتی: پێوویستە ئارام بگرن، هێشتا كات زۆر ماوە، پێم خۆشە داهاتووم ڕوون بێتەوە زیاتر لە هەر كەسێكی دیكە.

بەردەوام بوو ووتی: چاوەڕێ دەكەین، نازانم. لە ئیسپانیا بەردەوام ئەبم یان نا، بەڵام لە ماوەی دوو هەفتەی دیكەدا هەموو شتێك دەزانن، تەنها دەمەوێت یاری تۆپی پێ بكەم و چێژی لێ وەر بگرم.

بابەتی زیاتر

Back to top button