ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پۆگبا مەرجێکی قورسی هەیە بۆ مانەوە

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فڕەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵاند مەرجێکی قورسی هەیە بۆ مانەوە لە ریزەکانی یانەکەی.

رۆژنامەی سەنی بریتانی زانیاری دەستکەوتووە ناوەڕاستکاری فڕەنسی بەو مەرجە ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێبکرێتەوە، مووچەی هەفتانەی بۆ 500 هەزار پاوەند زیاد بکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە ئالێکسس سانچێزی هێرشبەری ئەم یانەکەی خاوەنی زۆرترین مووچەی هەفتانەیە کە دەگاتە 350 هەزار پاوەند.

زۆرێک پێیانوایە ئەم مەرجە قورسەی پۆگبا مەبەستی ئەوەیە کە یانەکەی دەستبەرداری ببێت و پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button