یاریگا

کرووس هیوا بۆ یاریزانێکی فەرەنسی دەخوازێت

یاریگا
تۆنی کرووس، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدرید هیوا خوازە هاوینی داهاتوو کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکەی شازادەکان دوای دۆرانی یانەکەی لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ گووتی ” ئێمە خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی بە تواناین، پێشتریش گوتوومە حەز دەکەم یاریزانی وەکو ئێمباپێ یاریمان بۆ بکەن، ئەو یاریزانێکی لێهاتووە و وەکو خۆی ماوە و ئێمە حەز دەکەین هەمیشە باشترینەکانی یاریمان بۆ بکەن، ئەویش یەکێک لە باشترینەکانە ”.

هاوینی رابردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەوڵێکی زۆریدا بۆ گواستنەوەی یاریزانەکەی شازادەکان، بەڵام ئەو یانەیە ئامادەنەبوو دەستبەرداری بێت و چاوەڕێش دەکرێت هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەکەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button