ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

لیڤەرپول گورزێكی كوشندەی بەركەوت پێش یاریەكەیان بەرامبەر پۆرتۆ

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی گورزێكی كوشندەی بەركەوت پێش یاریەكەیان بەرامبەر پۆرتۆ.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان پۆرتۆ لە یاریگای دراگاوی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپول بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی میرۆر ترینت ئەلیكساندەر ئارنۆڵد ناتوانێت بەشداری یاریەكەی بەرامبەر پۆرتۆ بكات بەهۆی پێكانەوە.

هەروەها ئەوەشیان ئاشكرا كردووە یاریزانەكە سەفەری پۆرتۆی نەكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button