ئیسپانیایاریگا

سیرێزو: مێسی و گریزمان دووانەیەکی باش دەبن لە…. ئەتڵەتیکۆ مەدرید!

یاریگانێت- لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک ناوی ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری فەڕەنسیی بە یانەی بارسێلۆناوە دەبەسترایەوە، بە ڕادەیەک ئەو بابەتە لە چەندین بۆنەی جیاوازدا لە هەردوو لایەنەوە قسەی لەسەر کراوە.

لە نوێترین هەڵوێستدا سەرۆکی یانەی ئەتەڵیکۆ مەدرید، ئێنرینی سیرێزو، بە ئێسپێرتۆ سێر کەتەلۆنیای ڕاگەیاند کە ئە گواستنەوەیە هەرگیز ڕوو نادات مەگەر مێسی بێتە یانەکەیان، وتی: “گریزمان دەتوانێت دووانەیەکی باش پێکبهێنن هاوشانی مێسی لە… ئەتڵەتیکۆ مەدرید!”

پێشتریش لە سەرەتای ئەم هەفتەیە دڵنیایی ئەوەی دابوو کە “لە سەدا، هەزار” گریزۆ لە یانەکەی دەمێبێتەوە.

سەبارەت بە بردنەوەی چامپیۆنسلیگی ئەمساڵ، کە یاری کۆتایی لە نێو یاریگات میترۆپۆلیتانۆ ئەنجام دەدرێت، ئەو سەرکە هیوای خواست کە بارسێلۆنا جامەکە لەو یاریگایە بەرز بکاتەوە.

Back to top button