ئیسپانیا

مۆراتا: لەو بڕوایەدا نەبووم ڕامۆس لێدانە سزاكەم پێشكەش بكات

یاریگا- ئەلڤارۆ مۆراتا یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا سوپاسی سێرجیۆ ڕامۆسی هاونیشتیمانی دەكات دوای ئەوەی لێدانی سزای دووەمی پێشكەش كرد جێبەجێی بكات.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە سێ گۆڵی خاوێن لە سویدی بردەوە لە میانەی پاڵاوتنەكانی یۆرۆ.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكە مۆراتا ووتی: بە چانس بووم كە لە دوای هاتنە ناوەوەم جیاوازیم درووست كرد، ئێستا بیر لە پشووی هاوینە دەكەمەوە.

بەردەوام بوو ووتی: هەموو كات یاریزان دەیەوێت یاری بكات، هەستێكی ناخۆشە كاتێك لەسەر كورسی یەدەگە، یاریەكی باشمان ئەنجامدا بەرامبەر هەڵبژاردەیەكی بەهێزی وەك سوید.

سەبارەت بە لێدانە سزاكە ووتی: ڕامۆس یاریزانێكی گەورە و نایابە، پێشبینیم نە ئەكرد ئەوە ڕوو بدات، زۆر سوپاسی ئەكەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button